چۆنیەتی ئەنجامدانی سپۆنسەری تیکتۆک

لە ساڵانی ڕابردوودا، تیکتۆک وەک پلاتفۆرمێکی بەهێز دەرکەوتووە بۆ ڕێکلامکەران کە دەتوانرێ لەگەڵ بینەران لە سەرجەم جیهان پەیوەندی بکەن. تیک تۆک دەرفەتێکی ناوازە دەرەخسێنیت بە کورتە ڤیدیۆیێکی سەرنجڕاکێش. ئێستاش بە ئامانجکردنی کوردستان و عێراق، هەرگیز دەرفەتێکی وا گەورە نەرەخساوە.

بۆچی سپۆنسەری تیک تۆک لە عێراق ئەنجام بدەی؟

بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، بە شێوەیێکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە لە لایەن بەکارهێنەرانی کوردستان و عێراق. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەکارهێنەر ڕوو لە زیادبوونە لە هەموو تۆڕەی کۆمەڵایەتیەکانیتر زیاتر. بەکارهێنەران زۆریان ڕۆژانە چەندین کاتژمێر کات بەسەر دەبەن لە تیکتۆکدا. سپۆنسەر کردنی تیکتۆک لە پلاتفۆرمەکانیتر کاریگەری زیاترە و قازانجی باشتری هەیە لە ئێستادا.

دوو ڕێگا بۆ ئەنجامدانی سپۆنسەری تیکتۆک

دوو ڕێگا هەیە بۆ ئەنجامدانی سپۆنسەری تیکتۆک لە کوردستان و عێراق. پێش ئەوەی باسیان بکەین پێویستە بزانیت کە سپۆنسەری تیکتۆک بە فەرمی بەردەست نیە بۆ ڕێکلامکەرانی عێڕاق. بەڵکوو پێویستە لەلایەن دەزگایێکی بیانی کە دەسهەڵاتی ئەمەی پێدراوە بۆت ئەنجام بدرێ.

١- کڕینی ئەد ئەکاونتی تیکتۆک (هەژماری ڕێکلام)

بە کڕینی ئەد ئەکاونتی تیکتۆک لەلایەن دەزگایێکی بیانی کە ڕێگەی پێدراوە سپۆنسەر ئەنجام بدرێ لە عێراق. دەتوانی خۆت سپۆنسەر ئەنجام بدەیت. بەڵام چەند زیانی هەیە کە پێویستە بیزانیت پێشوەختە گرینگە.

زیانەکانی کڕینی ئەد ئەکاونتی تیکتۆک

  1. سزادان و وەستانی ئەد ئەکاونتەکەت لەلایەن تیکتۆک لە هەرکاتێکدا. بە شێوەیێکی بەرچاو ئەد ئەکاونتی تیکتۆک کێشەی گەورەی وەستانیان هەیە لەلایەن تیک تۆک لە هەرکاتێکدا بەبێ ئەنجامدانی سەرپێچیش!
  2. لەدەست دانی پارە، هەموو باڵانسی ناو ئەد ئەکاونتەکەت لە کاتی وەستان. کاتێک کە ئەد ئەکاونتەکەت سزادەدرێت لەلایەن تیکتۆک، هەرچی باڵانسی ناو تیکتۆکەکەتە دەستی بەسەر دادەگیرێ لەلایەن تیکتۆک و ئەگەر تیکتۆک ئەد ئەکاونتەکەی نەگەڕاندەوە ئەوا هیچ باڵانسێکت بۆ ناگەڕێتەوە خۆ ئەگەر سەدان دۆلاریشی تێدابێت! وە گەڕانەوە و چاککردنەوەی ئەد ئەکاونت زۆر ئەستەمە. لە ١٠ تا ٢٠ ئەد ئەکاونتی سزادراو تەنها دانەیەک ئەگەری هەیە چاک بکرێتەوە.
  3. زۆری نرخی ئەد ئەکاونت. بۆ کڕینی ئەد ئەکاونتێکی باش کە وا نەبێت دوای کڕین بە یەکەم سپۆنسەر بوەستێت، ئەوا نرخیان دەکرێ لە ١٠٠$ بەرەو سەرەوەبێت هێشتا ئەم جۆرەشیان ئەگەری وەستانیان هەیە لە هەرکاتێکدا جا لە یەکەم سپۆنسەر کردنیشت بێت. چەند بتەوێت ئەد ئەکاونتەکە بەهێزتربێت پێویستە ئەد ئەکاونتەکە زیاتر پێشوو پارەی زیاتری پێ خەرج کرابێت کە دەکرێت نرخیان سەدان دۆلار بێت. لەبیرمان نەچێت ئەمەشیان گەرەنتیان نیە!
  4. ئاڵۆزی و قورسی ئەنجامدانی سپۆنسەر پێویستی بە شارەزایی هەیە. دوای کڕینی ئەد ئەکاونتی تیکتۆکیش ناتوانیت سپۆنسەر لەسەر ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی تیکتۆک ئەنجام بدەیت لە عێراق. بەڵکوو لە وێبسایتی تایبەت بەشی سپۆنسەر. کە ئەمەیان پێویستی بە شارەزایی هەیە درووست کردن و بەڕێوەبردن پێویستی بە شارەزایی هەیە. زۆربەی ڕێکلامکەرانی ئاسایی نازانن چۆن سپۆنسەر ئەنجام بدەن تێیدا.

٢- ئەنجامدانی سپۆنسەر لە ئەپڵیکەیشنی Spexo

ئەپڵیکەیشنی سپێکسۆ هەموو ئەو کێشانەی باسمان کرد بۆتان چارەسەر دەکات. کە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە سپۆنسەری تیکتۆک ئەنجام بدەیت لەسەر مۆبایلەکەت.

سوودەکانی ئەپڵیکەیشنی سپێکسۆ

  1. پێویست بە کڕینی ئەد ئەکاونت و هیچ پارەیێکی پێشەکی نیە بۆ دەستکردن بە سپۆنسەری تیکتۆک.
  2. ئاسانترین ڕێگا بۆ سپۆنسەر کردن لە تیکتۆک کە بە زمانی کوردی و عەڕەبی بەردەستە.
  3. بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەنجامی سپۆنسەرەکانت ببینە لە هەر کاتێکدا. سپێکسۆ بە فەرمی سیستەمەکەی کۆنێکتی سیستەمی تیکتۆک کراوە و دەسهەڵاتی ئەوەی پێدراوە لەلایەن تیکتۆکەوە.
  4. باشترین و نوێترین تەکنیک و ڕێگا بەکاردەهێنێت کە لە کوردستان و عێراقدا کاریگەرن بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی باش.

ئەپی سپێکسۆ دابەزێنە و دەست بکە بە سپۆنسەری تیک تۆک.

دابەزاندن لە ئەپ ستۆر لە گووگڵ پلەیدا بەدەستی بهێنە

کۆتایی

لە کاتێکدا تیک تۆک بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ناوبانگ لە عێراق و دەرەوەی وڵات، ڕێکلامکەران دەرفەتێکی بێ وێنەیان هەیە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بینەران بە شێوازی نوێ و مانادار. بە بەکارهێنانی هێزی ڕیکلامی تیک تۆک و تواناکانی ئامانجکردن کە لەلایەن سپێکسۆەوە پێشکەش دەکرێن، براندەکان دەتوانن تەواوی تواناکانی بازاڕی عێراق بکەنەوە و ئەنجامە کاریگەرەکان ببەنە پێشەوە.

ئامادەیت بۆ بەرزکردنەوەی ستراتیژی ڕیکلامی تیک تۆک؟ لەگەڵ سپێکسۆ ئەگەرەکان بکۆڵەرەوە و پەنجە بخەرە ناو دیمەنی دینامیکی ڕیکلام لە عێراقدا.